زۆربەی خەڵكی ئاسایی جۆرە ترسێكیان لە بەرزایی و شوێنی بڵند هەیە، ترسەكە لەوەدایە كاتێك لە بەرزییەكدا سەیری خوارەوە دەكەیت، ترسێك لە دڵت دروست دەبێت و تەنانەت هەندێكیش لە ترسان ئەژنۆیان دەلەرزێت، پێچەوانەی ئەو گەنجە كەنەدییە، كە لە بەرزترین شوێندا وێنە دەگرێت و جارجارەش بۆ خۆشی لەسەر قاچێك دەوەستێت. ئەو گەنجە ناوی (تۆم ریابۆ)یەو كاری وێنەگری دەكات. هەروەها وەك پاڵەوانێكی وەستانە لە بەرزاییدا، زۆربەی وێنەكانی لەسەر تاوەرە بەرزەكانی شاری تۆرینتۆی كەنەدی گرتووە، وەكو خۆی دەڵێ: ئەوەی ئەو خەڵكە لێی دەترسێت، تەنیا ئەو خەیاڵە ترسەیە لە مێشكی خۆیان دروستی دەكەن، بۆ نموونە كاتێك لەسەر تاوەرێكی بەرزدا دەبن، ئەگەر وا لە مێشكیان دابنێن لەسەر بەرزترین تاوەرن، بێگومان ئەژنۆیان دەشكێ، بەڵام ئەگەر وا بیربكەنەوە كە لەسەر سەلاجەی ماڵەكەیان دانیشتوون، هەستێكی ئاسایی دەبێت.
تائێستا ئەو گەنجە توانیویەتی لەسەر بەرزترین باڵەخانەكانی وڵاتەكەی و بە وەستان لەسەر قاچێكەوە وێنە بگرێت، تەنانەت وەك تەحەددایەكە لەوەی كەسێكی دیكە بتوانێ هاوشێوەی ئەو كارێكی لەم جۆرە بكات.