بازنی قاش گەورە و پان بۆ دەست و مەچەكت

بازنی قاش گەورە و پان بۆ دەست و مەچەكت
مۆدەكانی ئێكسسوارەكان بەپێی جلوبەرگ دادەنرێت، هەندێكیشیان بەپێی رەنگی ماكیاژ و رەنگی پێست و قژ هەڵدەبژێردرێت، تا شێوازێكی هاوشێوە، یان دژە یەك پێكبهێنن و ستایلێكی شیك دروست بكەن. گەشانەوەی ئێكسسوارەكانت بە دوو رێگەو شێوە دەبێت، یەكێكیان لە رێگەی گەورەیی قەبارەی ئێكسسوارەكەت، دووەمیش بەپێی رەنگەكەیەتی، دەبێ خانمان وریا بن لە هەڵبژاردنی ئێكسسوارەكانیان، بەتایبەت لە وەرزی ئێستادا، كە جلی زۆر دەپۆشرێت، هەر بۆیە ئێكسسواری بچووك دەكەونە ژێر جلەكان و دەرناكەون، یان ئەوانەی بە چەندین رەنگی هەمە چەشنن بەهۆی زۆری رەنگی جلەكانەوە ون دەبن، هەر بۆیە گۆڤاری ئین ستایلی ئەڵمانی و ماركەی (بولگەری) ئامۆژگاری ئافرەتان دەكات كە ئێكسسواری قەبارە گەورە هەڵبژێرن. لەم وەرزەدا بازنەكان، گرنگترین ئێكسسوارن، چونكە تەنیا دەستەكان بەدەرەوەن و كاتێك بازنێكی قاش گەورە و پانت لە دەست دەبێ، هەر جلێكت لەبەر بێت، بەشێكی بازنەكە دەردەكەوێت، ئەگەر بازنەكەت لە قەبارە گەورە و لە شێوەی پان بێت، شێوازێكی شیك و جوان بە دەست و مەچەكت دەدات.
Top