جلوبەرگ و كەسایەتیی ئافرەتان

جلوبەرگ و كەسایەتیی ئافرەتان
ئەگەرچی جلوبەرگ پێوەندی بە كەسایەتی و بیركردنەوە و هەستی ئافرەتانەوە نییە، بەڵام پسپۆڕانی جوانكاری لە زانكۆی لشبۆنە، توێژینەوەیان لەسەر چەند لۆك و ستایل و شێوازێكی جل و پۆشاك كردووە، لەوەی ئەو شێوازە جلانە گوزارشت لە ستایلی جوانی ئەو كەسە دەكەن كە لە بەری دەكات، ئەو شێوازانەشیان بەسەر چەند مۆدێك دابەش كردووەو تۆش بتوانە ستایل و شێوازەكەت لە نێو ئەو لۆكانەدا بدۆزیتەوە:
شێوازی سادە و كار: بریتییە لە ستایلی هەڵبژاردنی رەنگەكانی بێجی و قاوەیی و شین، كە رەنگی سادەن و بۆ كاتی كار و دەوام و شوێنی فەرمی دەپۆشرێت، هەروەها زیاتر قەمیسی سپی لەگەڵدا لەبەر دەكرێت.
شێوازی هەست ناسك: بۆ ئەوانەیە كە هەردەم رەنگی رەش لە جلەكانیدا بەدی دەكرێت، زیاتریش حەز بە تەنوورە دەكەن، هەروەها نەخش و نیگاریش لە نێو پۆشاكەكانیاندا دەبینرێت.
شێوازی نادیار (ون): ئەو شێوازەیە كە هەر رۆژ و كاتێك جۆرە مۆدێك لەبەر دەكات، هەندێ جاریش كەس تێناگات ستایلەكەی چۆنە، چونكە كۆمەڵێك رەنگ و نەخش لە جلەكانیدا بەدی دەكرێت.
شێوازی سەرنجڕاكێش (دیار): مۆدێكی سەرنجڕاكێشە، بۆ ئەوانەیە كە زیاتر بایەخ بە رەنگی سوور و هەناری (فۆشیا) دەدەن، هەروەها جلی كورتیش گرنگە بەلایەنەوە، تەنانەت جلی ماڵەوەشی لە رەنگی سوور و هەنارییە.
Top