شەش سوودی قژ بڕین بەشێوازێکی رێکوپێک

شەش سوودی قژ بڕین بەشێوازێکی رێکوپێک
ڕەنگە لای بەشێك لە خانمان قژ بڕین بڕیاڕێک قورس بێت و کاتێکی زۆر بیربکەنەوە تا بڕیاڕی لێدەدەن، بەڵام دەبێت ئەوە لەبیرنەکەیت کە قژ بڕین بیرکردنەوەی ناوێت و پێویست زوو بیبڕیت لایەنی کەم دوو مانگ جارێک، بەڵام مەرج نییە شێوازی بگۆڕیت بەڵکو بەشی خوارەوەی.

سوودەکانی بڕینی قژ:
بڕینی قژ دەبێتە هۆی ئەوەی قژەکەت بەردەوام بەشێوەیەکی جوان رێکبخرێت و تەندروستی دەربکەوێت و ڕێگە لە دووبەشبوون و تووشبوون بە موخۆرکە بگرێت.

باشترین یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرین و زوو ڕووتانەوە، چونکە قژەکە بەهێز دەکات.

خاوەن قژ لول و بژەکان زۆر گرنگە زیاتر لەهەموو کەس بایەخ بە بڕینی قژیان بدەن، چونکە نەبڕینی مانایە ئەوە نییە قژیان جوانتر دەردەکەوێت، بەپێچەووانەوە بڕینی بەهێز و جوانی دەکات.

هەمیشە کاتێک قژت کورت دەبێتەوە سەرنجڕاکێش و جوان و چالاک دەردەکەویت، چونکە ڕوونتر جوانی ڕووخسارت دەردەکەوێت.

بڕینی قژت دەبێتە هۆی پاراستنی قژت و گەشانەوەی و زووتر درێژبوونەوە و بەهێزبوونی بەشێوەیەکی تەندروست.

ڕووتانەوە و تەنکبوونی قژ یەکێکە لە کێشە باوەکان بەڵام بڕینی دەبێتە هۆی دووبارە بەهێزبوون و چڕبوونەوەی و گەشانەوە.
Top