وێنەكێشان، زۆربەیان كاری وادەكەن كە ئەمرۆ بۆتە جێگەی گرنگی و سەرنجی هەمووان، رەنگە بەلاتەوە سەیر بێت ئەگەر رۆژێك سەیری ددانی كەسێك بكەیت و تابلۆ و وێنەیەكی جوانی لەسەر ددانەكانی ببینی، لە وڵاتی بۆلگاریا، پزپشكێكی ددان بە ناوی (ئیگۆر چارك) كە حەزی بە كاری هونەری و وێنەكێشانە، هەڵساوە بە نەخشاندنی كۆمەڵێك وێنەی جۆراوجۆر لەسەر ددان، كە ناوەوە و دەرەوەی ددانەكانی بە وێنەی سەیر كێشاندووە، وەك ئەوەی تابلۆیەكی گەورە بێت.