گوڵی سپی بۆ پشتە سەرت

گوڵی سپی بۆ پشتە سەرت
ئەوانەی نیازیان وایە كە ببنە بووكێكی جوان و لە دڵی هەمووان شیرین بێت، دەبێ بە هەموو هەوڵی خۆیەوە كارەكانی ئامادەكاری بووك بكات، هەروەها تا بتوانی لە رۆژی زەماوەندا ببیتە شۆخێكی نێو ئاهەنگەكەت، هەندێ جل و ئێكسسواری بووك هەن، كە جوان و سەرنج راكێشت دەكەن، وەك تارای سپی سەر، هەروەها تەوقە گوڵی سەر، لەو كاتەی تۆ بووكی، پرچت دەبەسترێت بە تەوقەی بچووك تەنانەت زۆربەی كات ئەو تەوقانە دیار نین، لە بڕی ئەو تەوقانە دەتوانی تەوقەی گوڵدار داوا بكەیت، تا لە پشتەوەی سەرت وەك گوڵێكی سپی دیار بێت، تەنانەت ئەو جۆرە گوڵە لەگەڵ رەنگ و شێوازی جلەكەشت گونجاو دەبێت، ئەگەر ویستت تارای سپی بەسەر سەرەتەوە بێت، یان دەكرێ تەنیا لە پشتەوەی سەرت بەرەو خوارەوە بێ، ئەوەی زیاتر باوە كە لە پشتەوەی سەر بەرەو سەر پشت وەك كانی دەردەكەوێ، هەروەها ئەگەر گوڵێكی سپی لەپشتەوەی سەریشت هەبێ، جوانیت زیاتر سرووشتی بە گوڵ و كانی دەردەكەوێت، ئەوەش مۆدەیەكی تازەیە لە تێكەڵی جوانی و سرووشت.
Top