گەورەترین سەركە پەنیر

گەورەترین سەركە پەنیر
بەروبوومەكانی ئاژەڵی شیردار زڤۆرن وەك: پەنیر و ژاژی و قەیماغ و فرۆ و دۆ كە لە كوردەواری زۆر بەتامن و خواستی زۆری لەسەرە، سەركە پەنیری كوردەواری نزیكەی (2 تا 4) كیلۆ دەبێت، بەڵام گەورەترین سەركە پەنیر لەلایەن پیاوێكی توركی دروست كراوە، ئەو پیاوە ناوی (موستەقا فیدادنبوی)یە، توانی لە شیری بزن گەورەترین سەركە پەنیر (تولۆم – Tulum) دروست بكات. سەركە پەنیرەكە (175) كیلۆگرامە و بڕی (2200) لیتر شیر بەكارهێنراوە بۆ ئامادەكردنی ئەو پەنیرە، ئەو پیاوە تەمەنی (40) ساڵە و كاری ئاژەڵدارییە، تەنیا لەوە نیگەران بوو نەوەك ناوەوەی پەنیرەكە تێكبچێت، بەهۆی ئەوەی كە ئەوەندە گەورەیە و رەنگە ببێتە هۆی تێكچوونی نێو سەركە پەنیرەكە. لە ئێستادا ناوی ئەو پیاوە و پەنیرەكەی چۆتە نێو ژمارە پێوانەییەكانی كتێبی گینس، چونكە تا ئێستا كەسانی دیكە نەیانتوانیوە پەنیرێك لەم جۆرە دروست بكات.
Top