ئارایشت و شێوازەكانی قژ، رۆژ بە رۆژ لە تازەگەری و نوێكاریی بەردەوامە و ماوە ماوە شێوازی تازە و سەیر لە ئارایشتەكانی پرچی پیاوان و بە ئافرەتاندا دەبینین، لە دواترین سەیرترین نمایشەكانی ئارایشتی پرچ بۆ خانمە دیزاینەر و ئارایشتكاری بەریتانی (لیزا فاراڵ) كرایەوە، كە زۆربەی ئارایشتەكانی لە زۆربەی نەریت و شێوازەكانی نەتەوە و وڵاتانی جیهاندا وەرگرتووە، ئەو شێوازە بە مۆدی (ئەفرۆ - Afro) ناسراون، لە نمایشەكەی لیزا فاراڵدا، كچە نمایشكاری ئەفریقی (سۆهیۆن كانگ ئامرشۆت) و (لۆك جانێت) زۆربەی شێوازەكانی ئارایشتە سەیرەكانی بۆ كراوە و تەنانەت هەندێكیان جێگەی پێكەنین و سەرنجن. لیزا دەڵێ : لەمەودا پەرە بەو شێوازە ستایل و مۆدانە دەدەین، تا كچان و ئافرەتان لە شێوازی كلاسیك و ستاندارد دوور بكەوننەوە و یەكێك لەو شێوە ئارایشتە بۆ پرچیان هەڵبژێرن، ئەو شێوازە لە ساڵی (2017) و دواتر دەبنە لوتكەی باوی مۆدەكانی پرچ. یەكێك لە حاڵەتە سەیرەكانی نمایشەكەدا ئەوە بوو، كە تیكێتی چوونە ژوورەوە بە (1000) دۆلار بوو.