شێوازەكانی مۆدەی شیك بۆ ساڵی (2017)

شێوازەكانی مۆدەی شیك بۆ ساڵی (2017)
لەگەڵ هاتنی ساڵی تازەدا، گۆڕانكاری لە شێوازەكانی مۆدەش روودەدەن، تا ئافرەتانیش لەگەڵ مۆدەكاندا بن، بەڵام پێویستە ئاگاداری گۆڕانكارییەكانی نێو مۆدەدا بن، هەروەك پێگەی جوانكاری (ئای دیڤا)ی تایبەت بە جوانكاری و مۆدە، باس لە تەواوی ئەو گۆڕانكارییانەی ستایل و مۆدەكانی ساڵی تازە دەكات، لێرەوە ئاشنای ئەو مۆد و شێوازانە بە:
ماكیاژی سادە و سرووشتی: بە ماكیاژی سادە و منداڵانە ناسراوە، كە شێوازی ناسك و نەرم و نیانە، یان هەندێ جار تەنیا كرێمی ئەساس بەكاردەهێنرێت، لەگەڵ تەنێكی بۆیەی روومەت (پلاشەر)، ئەگەر بریقەیەكی سادەش هەبێت، جوانتر دەبێت.
میتالیك: رەنگ و شێوازێكی سەرنجڕاكێشە، لە نێوان هەردوو رەنگی زێڕی و زەردە، بۆ پشت چاو و نینۆكەكانیش دەبێت، مۆدێكی ناوازەیە بۆ جوانیی چاو و دەستەكان.
شێوازی نینۆكی تیژ: لە مۆدی پێشوودا، سەری نینۆكەكان هەمیشە بە پانی یان نیو چوارگۆشە بوو، لە مۆدی تازەدا، گرنگی بە تیژی سەرە نینۆكەكان دراوە، هەروەها رەنگی سپی بۆ نینۆكەكان مۆدی باو دەبن.
جەلی و كرێمی پرچ: ئەگەرچی لە پێشوودا ئەو كرێمە باو نەبوو، بەڵام لە مۆدی تازەدا گرنگ دەبێ، تا پرچ بە جوانترین شێوە بوەستێت و درێژی و شێوازی ئارایشتی پرچیش جوانتر بكات.
برۆی نەرم و پڕ: لە پێشوودا مۆدی برۆی رەق و تەنك بوو، بەڵام برۆی پڕ لە ساڵی تازەدا بایەخ و مۆدی خۆی دەبێت.
رەنگی قژ: رەنگە بەلاتانەوە سەیربێت كە لە ساڵی تازەدا پرچی رەنگاوڕەنگ باو دەبێت، بەتایبەت رەنگەكانی هایلایتی بە تێن و لە رەنگە تۆخەكان، بەمەش جوانتر و شیكتر دەردەكەوێت.
Top