دروست كردن و بەرهەمهێنانی كەرەستە و كەل و پەل كە لە شێوەی ئەندازەیی و سرووشتی خۆیان نەبن، دەبنە دیاردە و حاڵەتێكی سەرنجڕاكێش، ئەو بیرۆكانە تەنیا بۆ بەناوبانگی و بەدەستهێنانی نازناو كاریان بۆ دەكرێت، وەك ئەو خانووە سەیرەی لە شێوەی پێڵاو بنیات نراوە. ئەو خانووە دەكەوێتە شاری هیوستن لە ویلایەتی تیكساسی ئەمریكی، كە لە چەندین ژوور و چێشتخانە پێكهاتووە، ئەندازیاری پرۆژەكە ناوی (دان فیلیپس)ە و چیرۆكی ئەو خانووە شێوە پێڵاوە بۆ پیاوێكی پیر دەگەڕێنێتەوە، كە لە پێشوودا لەو شوێنە ژیاوە و تەنیا پێڵاوێكی لە پێیدا بووە، ئەویش بیرۆكەكەی لە پێڵاوی ئەو پیاوە پیرە بۆ هاتووە، رووبەری خانووەكە (700) مەتر دووجایە، ئێستاش بۆتە شوێنێكی گەشتیاری و خەڵكیش رۆژانە سەردانی دەكەن و وێنەی لەگەڵدا دەگرن، سەیری ئەو خانووە لەوەدایە زۆربەی پارچە و بەشەكانی لە ماددەی فلینە و تایەی كۆن و سیدی دروست كراوە.