چۆن دەستە و كۆمەڵە ئێكسسوارێك دەپۆشیت؟

چۆن دەستە و كۆمەڵە ئێكسسوارێك دەپۆشیت؟
هەموو ئافرەتێك خاوەنی كۆمەڵێك ئێكسسوارن، بەڵام هەندێ جار دوودڵ دەبن و نیگەران دەبن لەوەی حەز دەكەن زۆرترین ئێكسسوار بپۆشن، چونكە وەكو دەگوترێت پۆشینی ئێكسسواری زۆر دەبێتە قەرەباڵغی و شێواندنی جوانیت، بەڵام ئەوە راست نییە، بەڵكو جار جارەش دەتوانی زۆربەی ئێكسسوارەكانت لە هەمان كاتدا بپۆشیت، هەروەك دەستە ئێكسسوارەكانی: لارینگ - Layering و ستاكینگ – Stacking، ئەو شێوازە بریتییە لە دەستە ئێكسسوارێك كە دەتوانی هەموویان بەیەكەوە لەبەر بكەیت و بپۆشیت، بۆ نموونە: كاتێك ملوانكەیەكت لە مل دەبێـت، دەتوانی ئێكسسوارێكی سەر پرچیش لە پرچت بدەیت، بە مەرجی هاورەنگ یان هاوشێوە و نەخشەكانیان هاوشێوە بن، هەروەها دەتوانی لەگەڵ بازنێك، دەسبەندێكیش لە دەست بكەیت، بەڵام پێویستە لە شێوەدا جیاوازییان هەبێت، لە رەنگیشدا گرنگ نییە هاوڕەنگ بن یان جیاواز بن. دەربارەی رەنگی ئێكسسواریش دەكرێت رەنگەكانی زیو (سیلڤەر) لەگەڵ رەنگی زێڕی تێكەڵ بكەیت، هەروەها رەنگی زەرد و زێڕی و زیو و پەمەییش مۆدێكی جوانی بازن و دەسبەندەكان دەبن، لە بارەی رەنگی ملوانكەوە، دەكرێت دوو ملوانكە لەمل بكەیت، بەڵام نابێت رەنگیان وەكو یەك بن، بەڵكو با جیاواز بن، ئەمەش وادەكات كە سەرنجڕاكێش بن.
Top