بەرزترین ژووری شووشە لە جیهان

بەرزترین ژووری شووشە لە جیهان
ئەگەر دەتەوێت هەناسەبڕ بیت و هەموو جیهان لەبەردەم و پێش چاوت بێت، دەتوانی سەردانی ترسناكترین و بەرزترین ژوور لەسەر ئاستی جیهاندا بكەیت، كاتێك لەو ژوورە شووشەیە دەوەستی، وا هەست دەكەیت لە بەرزترین ئاستی ئاسماندا، دەڕوانیتە گۆی زەوی، وەك ئەوەی تۆپێك بێت، ئەو ژوورە دەكەوێتە لوتكە بەرزاییەكانی چیای (ئەلب) لە وڵاتی فەڕەنسا، كە بە لوتكەی (مۆنت بلانك) ناسراوە، بەرزییەكەی دەگاتە (4000) مەتر، ئەوانەی دەچن بۆ وڵاتان فەرەنسا سەردانێكی ئەو ژوورە ترسناك و دڵڕفێنەش دەكەن. ئەو ژوورەش لە بەرزایی (12) هەزار پێ بەرزی دروستكراوە، ئەو ژوورە لە شووشە دروست كراوە، كاتێك لە ناویدا دەوەستیت، ژێر خوت بە روونی لێدیارە وەك ئەوەی لە ئاسماندا بوەستی، گەیشتن بەو ژوورە لە رێگەی تیلەفریكێك دەبێت كە بەرزاییەكەی (8000) پێی دەبێت. واتە كاتێك لەو ژوورە شووشەیدا دەبیت، گۆی زەوی لەبەردەمت دەبێت، بەهۆی ئەوەی تۆ لە بەرزاییەكی زۆرەوە دەڕوانیت، تەنانەت تەواوی نیوەی گۆی زەویت لەبەرچاودا دەبێـت، ئەوەش وایكردووە لە خەڵك سەردانی ئەو ژوورە ئەفسووناوییە بكەن.
Top