جوانی و شیكی جلوبەرگی رەنگ زەرد

جوانی و شیكی جلوبەرگی رەنگ زەرد
رەنگی زەرد، رەنگی خۆری سەر لە ئێوارانە، ئەو رەنگە لە دوور و نزیكەوە سەرنجڕاكێشە، كەسانێك ئەو رەنگە دەپۆشن كە خاوەن كەسایەتی و جوانیی سرووشتین، تەنانەت رەنگێكی سادەیە و بەڵام لە جوانیدا بێ وێنەیە، ئێستا زۆربەی كچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و ئەكتەركان لە بۆنەو یادەكاندا، رەنگی جلەكانیان زیاتر زەردە، بۆ تۆی خانمیش لە وەرزی سەرماشدا كاتێك جلەكانت لە رەنگی زەردن، هێمای سەرنجڕاكێشی و جوانییان پێوە دیارە، دەتوانی بەشێكی جلەكەت زەرد بێت، نەوەك تەنیا زەرد، بەڵكو زەردی لیمۆ، زەردی خۆر، زەردی كاڵ و تۆخیش جوانترین رەنگەكانن بۆ جلوبەرگ، پۆشینی ئەو رەنگە لە هەر شوێنێك پێویستە بە جۆرە جلێكەوە، كاتێك دەچیتە بۆنە و یادەكان، كراسێكی درێژ، یان عەزیی زەرد بپۆشە، بۆ چوونە سەر كار و دەوامی فەرمی، دەتوانی كراسێك، یان بەدییەكەت زەرد بێت و لەگەڵ چاكێت شیكی بكەیت، هەروەها بۆ چوونە دەرەوە و بازاڕكردن، بلووزی زەرد بپۆشە لەگەڵ رەنگێكی دیكەدا. پانتۆڵی زەردیش بۆ شوێنی تایبەتە وەك سەردانی و ماڵ و گەشتكردن، هەوڵبدە جلێكت لەو رەنگە بێت و پاشان جوانی و شیكی ئەو جلەت لەبەر چاو دەبێت.
Top