چۆن خشل و ئێكسسوار لە پەنجەكانت دەكەی

چۆن خشل و ئێكسسوار لە پەنجەكانت دەكەی
جاران كچان و خانمانی كورد خشل و ئێكسسواری زیاتریان لە دەست و پەنجە دەكرد، بەڵام ئێستا ئەو مۆدە باوی نەماوە، كچانی ئێستا تەنیا ئێكسسوارێكیان پێی جوانە و لە دەست و پەنجەیان دەكەن، وەك ئەوەی مۆدی تازە وابێت، پێشتر زیاتر خشل و ئێكسسوار لە پەنجەی ئەڵقە دەكران، كەچی پسپۆرانی جوانكاری، هەمیشە پێیان جوانە كە ئێكسسوار لە زۆربەی پەنجەكانی دەستەوە هەبن، واتە مەرج نییە تەنیا لە پەنجەی ئەڵقەوە بێت، بۆ ئەو مەبەستە شێوازی ئێكسسوارەكانی ئێستا هەمە چەشنن، دەتوانی لەسەرەوەی پەنجەت بە درێژی بیبەستی و لە پەنجەی بكەیت، هەندێكی دیكەش لەلای نینۆكی پەنجە دەبەسترێن، گرنگە بزانی چۆن ئێكسسوارێك لە پەنجەت دەكەیت، تەنانەت دەتوانی كۆمەڵە ئێكسسوارێك لە یەك كاتدا لە هەموو پەنجەكانی دەستت هەبن، بەڵام ئەوە دەبێتە زێدەڕۆیی و ئیدی جوانی دەستت دەشێوێنن، لە وێنەكاندا دەبینن چۆن خشل و ئێكسسواریان لە هەر دە پەنجەكانی دەست داوە ئەوەش ئەوەندە سەرنج راكێشە تۆش دەتوانی پەنجەكانت وەها جوان و رازاوە بكەیت.
Top