جار جار دەبینین كە كەرەستە و شت و مەك لە شێوەی خۆی دەردەچن و سنووری سرووشتی خۆیان دەبەزێنن، بەمەش دەبنە كەرەستەیەكی سەیر، ئەوەتا لە وڵاتی بەریتانیا گەورەترین تەماتە دەركەوت ! جوتیارێكی ئەو وڵاتە بە ناوی (سیمۆن كراوفۆرد)، لە كاتێكدا بەناو كێلگەكەی گەڕانێك دەكات، لە ناكاو ئەو تەماتە گەورەیە دەدۆزێتەوە كە ئێستا گەورەترینە لە جیهان. ئەو تەماتەیە دوای ئەوەی لەلایەن پسپۆرانی كشتوكاڵی لێكۆڵینەوەی بۆ كرا، كە سرووشتییە و هیچ نەخۆشی و گرفتێكی تێدا نییە، بۆیە بە گەورەترین تەماتەی سرووشتیان دانا، ئەو تەماتەیە ناوی (گیگانتۆمۆ)یە، نزیكەی (6) كیلۆ گرام دەبێت، هەروەها بەشی ژەمێكی خێزانێك دەكات، هەر بۆیە بیریان لەوە كردۆتەوە، كە لەمەودوا تەماتەی وا گەورە بەرهەم بهێنن و ئیدی وەك شووتی تەماتەیەكی گەورەیە بۆ ماڵێك بەش بكات.