چۆن ماڵەكەت جوانتر دەكەیت !

چۆن ماڵەكەت جوانتر دەكەیت !
كۆمەڵێك هەنگاو هەن كە تۆی خانم بە جێبەجێ كردنی ئەو هەنگاوانە ماڵەكەت جوانتر و قەشەنگتر بكەی، كە هەندێك لەو كارانە رەنگە لە بەرچاوت نەبن، یان بیرت بۆیان نەچێ، چونكە خانمان زۆربەی كات خەریكی ئیش و كاری ماڵەوەن، هەر بۆیە لەوانەیە بە بیرت نەیەت كە چ بكەیت تا دیكۆری گۆڕانكاری بەسەردا بكەیت، لێرەوە دەتوانی سوود لەم زانیارانە وەربگریت :
- پەلە مەكە لە هەڵبژاردنی كەرەستە : زۆر جار خانمان پەلە دەكەن و تەنیا بە بیر و رای خۆیان كەرەستە هەڵدەبژێرن، دواتر كە دیكۆرەكە ئامادە دەكەن، دەبینن هەڵەیان كردووە، بۆیە سەرەتا تاقیكردنەوەی بۆ بكە و ئنجا كەرەستەكان دانێ، با ئەوەندە تووشی ماندووبوون نەبیتەوە.
- رەنگی دیكۆری ماڵ: زۆربەی خانمان لە دەستنیشانی رەنگ بۆ دیكۆریان، هەڵە دەكەن، ئیدی ئەوە دەبێتە هۆی نەشیاوی لە دیكۆرەكە، تەنانەت چاككردنەوەشی ئەستەمە و ئاسان نییە، وەك ئەوەی رەنگێكی تۆخ بۆ دیواری ماڵەكەت هەڵبژێری و دواتر بە دڵت نەبێت.
- سەرەنجدانی بەشێك : نابێت هەموو سەرەنجت لەسەر بەشێكی دیكۆری ماڵ بێت، واتە ئەگەر تەنیا گرنگی بە ژووری دانیشتن بدەی و ئەوانی دیكە لەلاوە بنێت.
- كەرەستەكان با نزیك نەبن : هەوڵبدە ئەوەندە كەرەستەكان لە یەكتر نزیك دەبن، چونكە ئەگەر وابێت، هەر یەكە سەرنج و جوانی ئەوەی دیكە بۆ خۆی دەبات، تەنیا ئەوانە نەبێت كە تاخمە و ئەوانیش دەبێ بەپێی پێویست لە یەكتر دوور بن.
Top