حاڵەتێكی دەگمەنە كە ژەمێك خواردن نۆش بكەیت و نرخەكەی لە و زێڕ گرانتر بێت، بەڵام ئەوە راستەقینەیەو ئێستا چەندین خواردن پەیدابوون كە نرخیان لە زێڕ زیاترە، وەك لە راپۆرتێكی (هاڤینگتۆن پۆست)دا هاتووە، جۆرە زێڕێك هەیە ئاساییە ئەگەر نۆش بكرێت و هیچ زیانێكی لەسەر تەندروستی نییەو نرخەكەشی دەگاتە (1360) دۆلار و بۆ چەندین نەخۆشی بەسوودە، جۆرێكی دیكەی خواردن بە ناوی (كاڤیاری رۆژهەڵات) كە خواردنێكی چینییەو لە هێلانەی باڵندەیەك بە ناوی (سویفتلیت) دروست دەكرێت، دەكرێتە شلەو خواردنێكی بەجۆش و گرانبەهایە، كاڤیاری ئەڵماسیش هەیە كە نرخی (8400) دۆلارە.