مۆدی ئێكسسوارەكانی ساڵی تازە رەنگدار و بە نەخشن

مۆدی ئێكسسوارەكانی ساڵی تازە رەنگدار و بە نەخشن
لە مۆدەكانی پێشووی ئێكسسوارەكاندا، زیاتر گرنگییان بە شێوە و قەبارە دەدا، بەڵام لە شێوازەكانی ئەمساڵدا بایەخیان بە نەخش و رەنگی ئێكسسوار داوە، لەسەرەتای ساڵی تازەوە زۆربەی مۆدەكان دیار دەكرێن لەوەی كامەیان دەبێتە لوتكەی باوی كەرەستەو ئێكسسوارەكان، هەموو چەشنەكانی ئێكسسوارەكان وەك: ملوانكە، بازن، دەسبەند، گوارە، ئەڵقە، ئەنگوستیلە، خڵخاڵ، گۆبەرۆك و نقێمی سەر و نێوچەوان، لە شێوازی پێشوویان ناچن و دیزاینی تازەیان بۆ كراوە. لە مۆدە تازەكانی ئەمساڵدا پسپۆڕانی جوانكاری زیاتر بایەخیان بە نەخشداریی ئێكسسوارەكان داوە، هەروەها بوونی كۆمەڵێك رەنگی جۆراوجۆر لە ئێكسسواردا، كە ئەوەندە قەرەباڵغ نابێت دیمەن و جوانیی سەرەكی بشێوێنێت. لە مۆدە تازەكانی ئەمساڵی ئێكسسوارەكاندا، بازنی بە نەخش و ملوانكەی رەنگدار و ئەڵقە و ئەنگوستیلەی سادەو بە نەخش، ملوانكەی شێوەی گەورەو رەنگاوڕەنگ، لە لوتكەی مۆدی ئێكسسوارەكانی ساڵی (2017)دا دەبێت.
Top