ئەندازیاری بەرد دانان

ئەندازیاری بەرد دانان
ئەستەمە بتوانین دوو بەردە چیا، یان ئەو بەردانەی خڕ و لووسن لەسەر یەكتریان دابنێین و یەكسانییەك دروست بكات و نەكەون، بەڵام بەهرەی ئەو كوڕە گەنجە جێگەی سەرسوڕمانە لەوەی ئەو كۆمەڵە بەردە لەسەر یەكتر ریز دەكات و بەبێ ئەوەی هیچیان بكەون، یان فێڵ و كارێكی وا بكات. (مایكل گراب) ئەو گەنجەیە كە بەرگری یاسا و راكێشانی فیزیا بۆتەوە و ماوەیەكی زۆرە خەریكی ئەو كارەیە، تەنانەت لە چەندین شوێنی گشتیدا جێگەی تایبەت بۆ كارە نەوازەكانی كراوەتەوە، كە كۆمەڵێك بەردی هێناوە بە جۆرێك لەسەر یەكتری داناوە، بۆتە جێگەی سەرنجی خەڵك، تەنانەت وێنەش لەگەڵ ئەو بەردە لەسەر یەكانە دەگرن بۆ یادگاری، وەكو خۆی دەڵێ: ئەوە نە سیحرە و نە فێڵە، بەڵكو بیرۆكەیەو یەكسانی مێشكمە دەیخەمە سەر شێوەی بەردەكان تا بەم جۆرە لەسەر یەكتر دەوەستن.
Top