چەند رێنمایی بۆ چارەسەری وشكیی پرچ
January 16, 2017
رەنگا و ڕەنگ
ئەگەرچی چەندین كەرەستە و بۆیە و دەرمانی دژە پرچ وشك بوون هەن، بەڵام زۆربەیان زیانیان لە سوودیان زیاترە، چاكترین رێگەچارە، مەساجكردنی پێستی سەرە، بە رۆنی زەیتوون كە دەكرێت هەندێك رۆنەكە گەرم بكەیت و پاشان لە پێستی سەرتی بدەیت. ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی وشكی و دڕی پرچ بریتین لە: بەكارهێنانی زۆری ئامێری كەوی كردنی پرچ، بەركەوتنی سەرما و گەرمای زۆر، پرچ شووشتن بە ئاوی زۆر گەرم، شانە كردنی پرچ لە شێوەیەكی توند كە لەگەڵ راكێشانی مووەكان، رەگی مووەكە ئەزیەت دەخوات و مووەكەی وشك دەبێت و دەمرێت، هەوڵبدە هەفتەی جارێك پرچت بە رۆن نەرم بكەیتەوەو مەساجیشی بۆ بكەیت، هەروەها تا پرچت بریقەدار بێت، لە دوای شووشتنی پرچت، راستەوخۆی مەساجی پێستی سەرت بە پەنجەكانت بكە و رۆنی گەرمیش لە پرچت بدە.
