ئاژەڵ و گیاندارانی كێوی و خۆماڵی، هەر یەكەو شێوەیەكی هەیە، هەندێكیان جوان و سەرنجڕاكێش، هەندێكی دیكەش ناكەونە بەر دڵ، یەكێكە لەو ئاژەڵە شیردەرە خۆماڵییانەی كە لە ئەمریكای باشوور دەژی ناوی (ئەلبكە)یە، یە یەكێك لە سەیرترین گیانداران دادەنرێت، بەهۆی ئەوەی لە نێو خورییەكەیدا نزیكەی (52) جۆرە رەنگ و جۆرە خوری هەن، هەندێكیان لوول و هەندێكی دیكەش خاون، هەر بۆیە شێوەی ئەو ئاژەڵە جێگەی سەرنجە، وەك ئەوەی ئارایشتی بۆ كرابێت، ئەو ئاژەڵە بە سەرچاوەیەكی گرنگی خوری دادەنرێت، چونكە خورییەكەشی پڕەو بەتێنە، هەر ئاژەڵێكی ئەلبكە ساڵانە نزیكەی (12 تا 16) كیلۆ خوری لە جەستەی دەبڕدرێتەوە، ماوە ماوەش لەلایەن خاوەنەكانیان نمایش بۆ سەرو پرچی ئەو گیاندارە دەكەنەوە، دواجار لە نمایشێكی بچووكدا ئارایشتیان بۆ زۆربەی ئاژەڵەكانیان كردو لەلایەن وێنەگران و خەڵكەوە وێنەیان گیراوە.