ئێكسسواری هەمەچەشن هەن، هەندێكیان بۆ جێی سەرنج بەخۆوە دەكرێن، هەندێكی دیكە لەگەڵ جل و بەرگ رێكدەخرێن، هەر بۆیە تا لە نێو دەستە خوشك و هاوڕێكانت بە جوانی دەربكەوی، جگە لەوەی كۆمەڵێك جلی نایاب لەبەر دەكەیت، هەروەها بە چەندین ئێكسسواری جوانەوە روخسارت بڕازێننەوە، هەر بۆیە پسپۆرانی ئێكسسوار دەڵێن، بزانە چیت بە دڵە و چیت لەبەردا جوانە، ئەو هەڵبژێرە، ماوەیەكە كچان و خانمان روویان لە ئێكسسواری گەورە كردووە، كە زیاتر جێگەی سەرنج و مۆدێكی ناسكە، چونكە بەرچاوترە لە ئێكسسواری بچووك، هەروەها كاتێك ئارەزووی ئێكسسوارێكی نایابی، دەبێ لە نەخش و ستایلی ئێكسسوار شارەزا بیت، بۆ نموونە : ئەگەر ویستت گوارەیەك لە گوێ بكەی، دوو رێگا هەن تا گوارەیەكی جوان هەڵبژێریت، یەكەمیان : دەبێ لە شێوازی گوارەكە ئاشنا بیت، كە لەگەڵ چی رێكدەكەوێ وەك جل وبەرگت، یان دەتوانی لەگەڵ شێوازی ماكیاژت هاوڕەنگ بن، دووەمیش دەبێ شارەزای شێوە و نەخشی گوارەكە بیت، كە چ شێوازێكی هەیە و چۆنە.