مۆدی كلاسیك و جارانی تەنوورەی درێژ

مۆدی كلاسیك و جارانی تەنوورەی درێژ
هەموو چەشنە جلێك، جێگەی جوانیت دەبن، ئەگەر بزانی بە پێی شێوە و قەبارە و مۆدەی خۆت لەبەریان بكەیت، بەڵام زۆر جار خانمان دوو دڵ دەبەن لە مۆدەی جلێكی پێشوو، كە ئێستا بیانەوێت لەبەری بكەن، وادەزانن جاران جوانتر بوو نەوەك ئێستا، ئەگەرچی جلی ئێستا زیاتر كورت و بەرەو تەسك بوونەوە دەچێ، بەڵام ناكرێ مۆدی جلی درێژ و فراوان فەرامۆش بكەین، چونكە ئەوانیش هاوشێوەی جلی مۆدە تازە سەرنج راكێشن، هەر بۆیە ئەگەر توانیت مۆدە جلێكی پێشوو لەم سەرەدەمەدا لەبەر بكەی، بە پێچەوانەی بیر كردنەوەت رەنگە زیاتر جوانتر دەربكەویت. تەنوورەی درێژ، ئەگەر چی مۆدی پێشووە، بەڵام تا ئێستاش جوانی خۆی لە دەست نەداوە و تەنانەت كچان و خانمان لەبەری دەكەن، هەروەها لە مۆدی ئێستا چەندین شێوازی تازەی جوانتری لە شێوازی جارانی دروست كراوە، كە دەكرێت لەگەڵ جلی جۆراوجۆری سەرەوە لەبەر بكرێن، وەك : بۆدی و كراس و بلووز، چونكە تەنوورە لە شێوەدا كراوە و فراوانە، هەر بۆیە لەگەڵ هەموو جلێك رێكدەكەوێت، هەوڵبدە ئەو مۆدە كلاسیكە تاقی بكەیتەوە و ئیدی جوانیت دەبینی بە تەنوورەی درێژ.
Top