ره‌نگی ڕه‌ش، به به‌هەر‌مێنترین ڕه‌نگ ده‌ژمێردرێت له وه‌رزی زستاندا. بۆیه گه‌ر ده‌تهه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی جوان ده‌ربكه‌ویت، ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین پانتۆڵێكی كورت له‌گه‌ڵ چاكه‌تێكی درێژ له‌به‌ر بكه‌یت، له‌گه‌ڵ پێڵاوێك به‌گوێره‌ی بۆنه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كته به شێوه‌یه‌كی ساده‌تر ده‌ربكه‌ویت، كه له‌گه‌ڵ ڕۆژ بگونجێت، ڕێنوێنیت ده‌كه‌ین كاوبۆیه‌كی ڕه‌ش له‌گه‌ڵ كراسێكی كورتی فستان ئامێز له‌به‌ر بكه‌یت له‌گه‌ڵ پێڵاوێكی ڕاستی كلاسیكی. بۆ ده‌ركه‌وتنێكی بوێرانه‌تر و جیاوازتر، ده‌توانیت ته‌نووره‌یه‌كی درێژی ڕه‌ش له‌به‌ر بكه‌یت له‌گه‌ڵ چاكه‌تێكی چه‌رموو و پوتێك. بۆ ده‌ركه‌وتنێكی زۆر جوان ده‌توانیت ته‌نووره‌یه‌كی ته‌سك ته‌سك له‌پێ بكه‌یت له‌گه‌ڵ كراسێكی زۆر جوان و پێڵاوێكی به شریت.