ڕێنماییەک بۆ ئەو بوکانەی لە زستاندا دەگوێزرێنەوە

ڕێنماییەک بۆ ئەو بوکانەی لە زستاندا دەگوێزرێنەوە
لە وەرزی سەرم و زستاندا بەگشتی ئەو خانمانەی دەبنە بوک کێشەیانه هەیە دوای تەواوبوونی ئاهەنگ و بۆنەکانیان تووشی نەخۆشی و ئەنفلۆنزایەکی قورس دەبن بەهۆی ئەوەی جلوبەرگەکانیان داپۆشراو نەبووە و هەوای سارد تەواو تەندروستی لەشی تێکداون، بەڵام خانمان دەتوانن چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن و ڕێگا نەدەن سەرما بەو شێوە زۆرە کاریان تێبکات و بەم شێواز لەگەڵ عەزیەکانیان جلوبەرگی تر بەکاربهێنن و بەبێ ئەوەی ناشرین دەرکەون بەپێچەوانەوە جوانتر و سەرنجڕاکێشتر دەریان دەخات.
فەرووی سپی یان چاکێتی سپی یان ئەو خانمانەی ئاهەنگی مارەبڕینیانە و عەزی ڕەنگاو ڕەنگ دەپۆشن دەتوانن لەڕەنگی عەزیەکەیان فەروو یان چاکێتێکی ڕەنگین یاخود سەرشان ئامادەبکەن و کاتێک لەدەرەون بەکاریبهێنن بۆ ئەوەی دواتر تووشی بارێکی تەندروستی خراپ نەبن.
Top