نمایشی ئوتۆمبێلی زێڕ

نمایشی ئوتۆمبێلی زێڕ
شای سەعوودیە كۆچی دوایی كرد، كە شانشینێكی گەورەی لە دوای خۆی بەجێهێشت، لەهەمان كاتدا نمایشی ئوتۆمبێلی زێڕیان كردووە لەو وڵاتە، ئەو نمایشە لەلایەن كۆمەڵێك كوڕە دەوڵەمەندانی سەعوودیە بوو، بەڵام لە شاری دوبەی ئیماراتیان كرد، بەهۆی ئەوەی رێگەیان نەدرا لە سەعوودیە ئەو كارە بكەن، چونكە بە زێدەرۆیی لە ماڵ و سامانی گشتیدا دادەنرێت، نمایشە بە بەشداری (11) ئوتۆمبێلی نەخێشنراو لە زێڕ، كە زۆربەی پارچەكانی ئەو ئوتۆمبێلە لە زێڕ دروست كراون، هەندێكی دیكەشی ئاو زێڕ كرابوون، ئەوەش بووە جێگەی سەرەنجی زۆربەی گەشتیاران و ئامادەبووانی نمایشەكە، كە بە شانازییەوە ئوتۆمبێلە زێڕاوییەكانیان نیشانی خەڵك دەدا.
Top