ئەو هەنگاوە هەڵانەی پرچت تێكدەدەن

ئەو هەنگاوە هەڵانەی پرچت تێكدەدەن
زۆر جار كچان و خانمان ئاگاداری ئەو هەنگاوانە نین كە زیان بە جوانیان دەگەیەنن، تەنانەت هەندێ جاریش لەسەر هەڵەكانیان بەردەوامن و كەچی پرسیاریش دەكەن دەڵێن بۆچی وایە، زۆربەی ئەو هەڵانە لە جوانی پرچدا روودەدەن، كە وایە دەبێ خانمان ئاگاداربن لەو گرفتانەی لە جوانكردنی قژیان دەردەكەون، لێرەدا ئەو هەڵە وكێشانە نیشان دەكەین و تاوەكو خانمانیش ئاگاداری بن و نەیكەن :
- قژ بەستن كاتێك پرچت تەڕرە و بە ئاوە، ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە و چونكە هەم تەسریحەی پرچ تێكدەدات و هەمیش دەیوەرێنێت.
- بڕینی كۆتایی تەلەموو، ئەوەشیان گرفتێكی دیكەیە، كە هەندێك لە كچان و خانمان تەنیا دوایی پرچیان دەبڕن، كە ئەوەش وا دەكات تەلە مووی پرچ بێهێز بێت و ئیدی تووشی وەرین و سپی بوون دەبێ.
- شانە كردن، شانەكردنی پرچ پێویستە و بەڵام نابێ زێدەرۆیی تێدا بكرێ، واچاكە ماوەكەی لە (5) خولەك زیاتر نەبێت، چونكە دەبێتە هۆی لە دەستدانی پرچ.
- هەڵە لێدانی وشككەرەوەی پرچ، كاتێك پرچت وشك دەكەیتەوە بە ئامێری وشككەرەوەی قژ، نابێ تەنیا لە بەشی خوارەوەی قژ بدرێ، بەڵكو لە دووری بستێك رابگرە و ئەوەندەش نزیكی مەكەوە.
- شامپۆی پرچت، هەوڵبدە زوو زوو شامپۆی پرچت بگۆرێت و تەنانەت ئەگەر جۆرە شامپۆیەكت بەكارهێنا، وا چاكە ماوەكەی زیاتر نەبێت لە (3) مانگ و بیگۆڕە، یان جۆرێكی دیكە بەكاربهێنە ئەگەر زانیت ئەو شامپۆیەی ئێستات پرچت جوان ناكات.
Top