هەست و سۆزی دایك بۆ منداڵەكانی لەهەموو روویێكەوە بێ سنوورەو ئەوەی لەدەستی دێت بۆ دڵخۆشی منداڵەكانی دەیكات. ئەو كچە بچووكە كە ناوی (ئانا)یەو تووشی نەخۆشی (هێرشبرۆنگ) بووەو دەستێكی بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە دەبڕدرێتەوە، دوای ساڵێك لەو حاڵەتە، هەست بە لەدەستدانی دەستی دەكات و لە دایكی دەپرسێت: ئاخۆ دەستم بۆ بڕاوەتەوە؟ دایكیشی كە ئافرەتێكە ناوی (لیزا هۆلۆوای)یەو لە ویلایەتی مشیگانی ئەمریكی دەژی، لە بری وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی كچەكەی، خۆی و كچەكەی بۆ چەندین شوێنی سەیر و دڵڕەفێن دەبات، تا وێنەی جوان و ناوازەی كچەكەی بگرێت، دوای ئەوەی چەندین وێنەی كچەكەی بە شێوەیەكی خەیاڵی و ناوازە دەگرێت، كە بووە جێگەی سەرنجی زۆربەی وێنەگران و پسپۆڕانی بواری وێنەگرتن، دواتر وێنە جوانەكانی ئەو ئافرەتە بەشداری لە پێشبڕكێی ساڵانەی وێنەی كردو پلەی یەكەمیشی بەدەستهێنا، بەم جۆرە كچەكەی نەبوونی دەستێكی لەبیر كردو دایكەكەشی بەناوبانگ كرد.