ئەگەرچی لەلای خۆمان كێشەی نیشتەجێ هەیە، بەڵام لە وڵاتانی دیكە ئەو گرفتە زیاترە و تەنانەت زەوییان نییە بیكەن بە خانوو، هەر بۆیە روویان لە شوقە و باڵەخانەی بەرز كردۆتەوە، ئەوەتا لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بچووكترین و باریكترین خانوو دروست كراوە، ئەو خانووە لە (3) نهۆم پێكدێ، رووبەری خانووەكە تەنیا (30) مەترە، هەروەها هەموو بەشێكی تێدایە، لە ژوور و شوێنی دانیشتن و چێشتخانە، ئەو خانووە لە نێوان دوو باڵەخانەی گەورەدا دروست كراوە، كە ئەوەندە پارچە زەوییان كڕیوە، ئێستاش بۆتە جوانترین و خنجیلانەترین خانوو لە جیهان، نرخی خانووەكە دەگاتە (879) هەزار دۆلاری ئەمریكی.