چۆنیەتی گۆڕینی دیكۆری دیواری ماڵەكەت
January 10, 2017
رەنگا و ڕەنگ
- پەڕی دیوار : كە چەندین جۆری هەیە و دەتوانی سەراپای دیوارەكەت بە ڵاپەڕەی جۆراوجۆر و رەنگدار داپۆشی، بە تایبەت ئەو شوێنانەی كە پێویستە داپۆشینی بۆ بكەیت.
- هەڵواسینی ئاوێنە، رێگەیەكی دیكەیە تا سەرنجی سەر دیواری ماڵەكەت جوانتر بێت، كە دەتوانی ئاوێنەیەك هەڵواسی لەم شوێنەی خۆت مەبەستتە.
- وێنە و تابلۆ، دەتوانی چەندین وێنە و تابلۆی جۆراوجۆر لە ماڵەكەت هەڵواسی و كە دەبێتە جوانكارییەك بۆ رازاندنەوەی دیوارەكانی ماڵەكەت.
- هەروەها لە مۆدەی ئێستا، دەكرێت تەلەفزیۆن لەسەر مێز نەبێت و بەڵكو بە دیواردا هەڵواسی، كە ئەوەش دیمەنێكی رازاوەی هەیە و شایستەی جوانیتە.
- رەف و دەلاقە، ئەوانەش مۆدەیەكی كۆنن لە دیكۆری ماڵ، كە دەتوانی رەفی بە دار دروست بكەیت، یان دەلاقەی كە بۆ ژوورەوەیە، بیكەیتە كتێبخانەیەكی بچووك یان جێگەی گوڵ و گوڵدان بێت.
