ماوكلی راستەقینەی نێو دارستان

ماوكلی راستەقینەی نێو دارستان
جاران فیلمەكانی تەڕەزان و پاشان دەركەوتنی ماوكلی، كە هەر یەكە پاڵەوانێك بوون و لە نێو جەنگەڵستاندا لەگەڵ ئاژەڵ و گیانداران دەژیان، وەك رۆمان و چیرۆك و داستان بوون، بەڵام ئەو داستانە ئەمڕۆ بۆتە راستەقینە و تەڕەزانی كچ و ماوكلی دەركەوت. ئەو كچە بچووكە ناوی (تیبی تێگری)یە، هەر لە منداڵیەوە لەلایەن دایك و باوكییەوە رەوانەی نێو هۆزێكی نێو دارستانەكانی باشووری ئەفریقیا كراوە، تا ماوەی (2) ساڵ لەوێ بمێنێتەوە، دایكی ئەو كچە كە وێنەگرەو ناوی (سێلڤی رۆبێرت) و باوكیشی ناوی (ئالان دیگری)یە، تەمەنی كچەكەیان (10) ساڵە، دوای ئەوەی ئەو تاقیكردنەوەی بەسەردا هات و دواجار لەگەڵ هۆزەكانی نێو دارستان دۆزرایەوە، ئەوەی سەیر بێت، تیبی وەك هاوڕێ و دۆستی گیانداران و ئاژەڵانە، بەمەش دەبێتە یەكەمین منداڵ كە لەنێو دارستاندا ژیان بەسەر ببات و ببێتە هاوەڵی ئاژەڵان.
Top