ساڵانە فیستیڤاڵێكی نمایشی ئاسمانیی ئۆتۆمبێل دەكرێتەوە، كە سەرەڕای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكانی نمایش هەڵدەواسرێن، دواجار لە نمایشێكی سەیردا زۆربەی ئۆتۆمبێلەكان لەئاسماندا دەبینرێن، ئەوەش بەهۆی دانانی ئەو تەڵبەندە ئاسنینە بەرزانەوەیە كە لە شێوەی لار دانراون، بیرۆكەی ئەو جۆرە نمایشە لەلایەن كەسێكی بەریتانی بەناوی (جێری جۆدوود) بووە، فیستیڤاڵەكەش بە ناوی (جۆدوود)ـەی ئۆتۆمبێلە خێراكانەو هەموو ساڵێك لە شاری (ساسكس)ی بەریتانی دەكرێت، دواجار نمایشی بەرزكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكان بۆ (26) مەتر ئەنجام درا، كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری مەرسیدیس بێنز توانی ئەو بەرزاییە ببڕێت، شوێنی پێشبڕكێیەكە لە زەوەییەوە بەرەو ئاسمانە بە گۆشەی (90) پلەوە، لەو فیستیڤاڵەدا (120) ئۆتۆمبێل بەشدار دەبن و كامەی زیاتر بەرز ببێتەوە، خەڵاتی فیستیڤاڵەكە وەردەگرێت.