رەنگە باوەكانی بۆیەو سووراوی نینۆك لە وەرزی سەرما

رەنگە باوەكانی بۆیەو سووراوی نینۆك  لە وەرزی سەرما
دەستەكانت هێمای سەرنجڕاكێشی و جوانیتە، گوزارشت لە لێهاتوویی و كارامەییت دەكەن، بۆ گرنگیدان بە نینۆكەكانت، تەنیا (فڵچەیەكی بچووك و بۆیە و ئەسیتۆن)ت پێویستە، بەڵام گرنگە ئەو شێوازە نایابە لە نینۆكت بدەیت كە دەبێتە جێی سەرنجی هەمووان، تا هەموو بڵێن مەناكێری نینۆكت وەك تابلۆیەك وایە، چەندین مۆدی نینۆك لە وەرزی زستانەدا باون، كە ئەوانەن:
ئەوانەی نینۆك درێژن وا جوانە زیاتر نەخش و رەنگی نینۆكەكانیان لە رەنگی سپی بێت، هەروەها دەتوانن بەشی لای ژوورەوەی نینۆكیان لە رەنگێك بێت و دواتر بە رەنگی سپی تەواوی بكەن. ئەوانەی حەز بە رەنگی زێڕ و گۆڵد دەكەن، دەتوانن بەشێكی نینۆكیان سوور بێت و بەشی دواتر گۆڵد بێت، ئەمەش دوای ئەوەی سوورەكە لێدەدەن، پاشان بریقەداری بكەن، دواتر نیو مانگێكی زێڕینە لە بەشی خوارەوەی نینۆكتان بدەن، بۆ ئەوانەی حەزیان بە شێوازی چڕیشە، دەتوانن مۆدی هاوشێوەی قەیتانی پێڵاو كە نەخشێكی دوو رەنگە بۆ نینۆكەكانیان بكەن، مۆدێكی دیكەش كە زۆر باوە ئەویش خاڵی سوورە، ئەمەش لە شێوەی دەنكە سووری نێو نینۆكەكانە، بە مەرجێك رەنگی سەرەكی، یان ژێرەوە لە رەنگێكی سوور نزیك بێت. بۆ ئەوانەی حەز بە هێلكاری دەكەن، دەتوانن هێڵیكی لار، یان هێڵیكی راست بە نێو ئاراستەی نینۆك چ بە شێوەی ستوونی بۆ ئاراستەی دەست، یان ئاسۆیی لە نێو نینۆكەكانیان بنەخشێنن، هەروەها دەتوانن رەنگی سەرەكی نینۆكتان لە رەنگی سپی، یان رەش بێت، ناوەڕاستی نینۆكیش بە نەخش و دیزاینێكی دیكە و لە رەنگێكی دیكە بێت.
ش
Top