بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرما و سۆڵەدا، گۆڕانكاری بەسەر رەنگ و شێوازی ماكیاژدا دێ، هەمان حاڵەتیش بۆ جلەكانیش دروستە، كاتێك لەو وەرزەدا گۆڕانكاری لە رەنگی جلەكانت دەكەیت، شێوازێكی تازە و شیك لە مۆدی جلەكەت بەدی دەكەیت، چەندین رەنگ لە وەرزی زستانەدا باو دەبن، وەك: رەساسی، قاوەیی، رەش، شین. هەر رەنگێك بۆ شوێن و كاتێك دەپۆشرێن، سەبارەت بە رەنگی رەساسی بۆ كاتی دەوام و زانكۆ، قاوەیی بۆ دەرچوون و گەشت، رەشیش دەتوانی بۆ ماڵ و بازاڕكردن لەبەر بكەیت، بەڵام رەنگی شین بۆ بۆنەو یادو دەرچوون و گەشتیش دەگونجێت، چونكە رەنگێكە رەنگدانەوەو بریقەی هەیە، لە وەرزی زستانیشدا رەنگەكان ئەوەندە كاریگەرییان نابێت، هەر بۆیە رەنگی شین لوتكەی جلی زستانە دەبێت، بۆ ئامادەكردنی جلێكی شیك لە رەنگی شین لە وەرزی سەرما و سۆڵەدا، دەتوانی ئەو ستایلانە دروست بكەیت: كراسێكی درێژی شین تا سەر چۆك، یان كورت لەگەڵ جینز لەبەر بكەیت، هەورەها دەتوانی تەنوورەی شین بكەیتە مۆدی سەرەكیی جلەكەت، لەلایەكی دیكەوە جینزەكان هەمیشە لە رەنگی شینن، ئەوانە هەر بۆخۆیان مۆدی تایبەتیان هەیە، بۆ جلی سەرەوەش دەتوانی بلووزو چاكێت و كراسی شینیش لەبەر بكەیت، هەم گەرم و هەمیش رەنگێكی سەرنجڕاكێشە.