هەمیشە دەبینین كە رووبارەكان بە رەنگی ژێر ئاوی لەبەر تیشكی خۆر دەبریسكێنەوەو ناوەوەی رووبارەكە بە روونی دەبینرێت، جار جارەش بەهۆی رەنگدانەوەی ناوەوەی ئاوی رووبارەكە، یان تێكەڵ بوونی بۆیەو كەرەستە، دەبێتە هۆی گۆڕینی رەنگی رووبار، بەڵام ئەو رووبارە لە سرووشتەوە هەمەڕەنگەو تەنیا رەنگی ئاوی نییە، بەڵكو (5) رەنگە، ئەو رووبارە ناوی (ریۆ كانۆ كاستێلس) یان رووباری (5) رەنگەو دەكەوێتە ناوچەی سیرانیا دیلا ماكاریكا لە وڵاتی كۆلۆمبیا لە كیشوەری ئەمریكای باشوور، درێژی رووبارەكە دەگاتە (100) كیلۆمەتر، پانییەكەشی كەمترە لە (20) مەتر، بەهۆی بوونی چەند رووەكێك بەناوی (ماكارینا كلاڤێگرا - Macarenia clavigera)، ئەو رووەكانە دەبنە هۆی رەنگدانەوەی تیشكی خۆر بەمەش چەندین رەنگی جۆراوجۆر دەردەكەون، تیشكی خۆر دەشكێ و دەبێتە (5) رەنگ، بۆیە بە رووباری پێنج رەنگ ناسراوە.