زۆربەی ئافرەتان حەزو خولیایان لەگۆڕینی رەنگی قژیان هەیە، تەنانەت ماوە ماوە رەنگی پرچیان دەگۆڕن تا مۆد و ستایلێكی تازەیان لە ئارایشت و رەنگی قژیان بۆ بەدی بێت، ئەوانەی زیاتر حەز بە رەنگی زەرد و زێڕی بۆ پرچیان دەكەن، پێویستە مۆدو شێوازەكانی ئەو رەنگە بزانن بۆ ئەنجامدانی گۆڕینی رەنگی قژیان كە چەند نموونەیەكی دەخەینەڕوو. ئەو رەنگانەی كە زیاتر باون و مۆدی ئارایشتیان سەرنجڕاكێشە، بریتییە لە رەنگی زێڕی و زەرد، كە ئەو رەنگە بۆ شوێنی دەوام و زانكۆ و تەنانەت دەرەوەش گونجاوە، بۆ ئەو كچانەی كە حەز بە هایلاتی رەنگی زەردی تێكەڵ بە رەنگی رەساسی دەكەن، هەروەها دەتوانن بۆیەكانی (ئۆمبری)، تایبەت بە رەنگكردنی تاڵەكان و كەزی پرچ بەكار بێنن، واتە بەشی كۆتایی پرچ لە رەنگێك بێت، یان تێكەڵكردنی دوو رەنگی جۆراوجۆر وەك ستایلی (بێرگندی) لەگەڵ زەرد، یان قاوەیی لەگەڵ رەنگی هەنگوینی، بۆ ئەو ئافرەتانەی حەز بە سادەیی لە رەنگی قژیان دەكەن، دەتوانن رەنگی پرچیان لە رەنگێك بێت، یان بۆیەی قاوەیی كراوە بەرەو رەنگی زێڕی مۆدێكی نایاب دەبێت بۆیان. گرنگە بزانن كە نمرەی رەنگی زەرد بۆ پرچ، جیاوازە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە، ئەوەش بە پێی رەنگی پێستی ئەو كەسەیە، بۆیە پێویستە ژمارەی رەنگەكە لەگەڵ رەنگی پێست هاوتا بكرێت و پاشان رەنگە زەردەكە هەڵبژێردرێت.