ئەمڕۆ مۆبایل بۆتە كەرەسەیەكی پێویست و جوان لە دەستی كچان، تەنانەت كچان بەبێ مۆبایلەكانیان ناتوانن، ئیدی بۆ كاری خۆیان بەكاریدەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین وێنەی جوان و رەنگاورەنگ دەخەنە ناو مۆبایلەكانیان وجار جارە تەماشای دەكەن، ئەگەر ناوەوەی مۆبایلەكەت بە وێنەی جوانەوە رازاوەتەوە، ئیدی با دەرەوەی مۆبایلەكەشت جوان و قەشەنگ بێ، كە پسپۆرانی جوانكاری بیریان لەوەش كردۆتەوە تا ئەوەی لەلای كچانە بە هەموو ئێكسسوارەكانەوە، رەنگین و سەرنج راكێش بن، هەر بۆیە تۆش دەتوانی یەكێك لەو كەڤەرە جوانانە بۆ مۆبایلەكەت هەڵبژێریت، واچاكترە كە ئەو كەڤەرەی دایدەنێت گوزارشت لە هەست و رەنگی كچانە بكات، وەك وێنەی كچێكی ناسك، یان وێنەی گیانداران و باڵندە هەڵبژێرە، تەنانەت دەتوانی ئەو نەخشانە لەسەر مۆبایلەكەت دابنێت كە هێمای كچانەی پێوە بێت، یان وێنەیەكی سرووشتی بێت.