جۆرە وێنەكێشانێك سەرسامت دەكات

جۆرە وێنەكێشانێك سەرسامت دەكات
هەمیشە ئەوانەی بە دوای داهێنان و كاری جوانن، بیر لە شتی جوان و سەیر دەكەننەوە، تا ئەو كاتەی بیرۆكەیەك بە خەیاڵیاندا دێ و ئیدی كاری لەسەر دەكەن، ئەوەتا هونەرمەندێكی وێنەكێشان لە بەریتانیا، حەز و خولیای هەردەم بۆ وێنەكێشانە لەسەر شتی جۆراوجۆر، ئەو وێنەكێشە ناوی (ویلارد ریگان)ی (57) ساڵ تەمەنە، ئەوەتا لەسەر چەندین شتی بچووك وێنەی كێشاوە، كە هەندێكیان بە خەیاڵتدا ناچێت وێنەی لەسەر بكێشیت، یەكێك لەو شتانەی وێنەی لەسەر كێشاوە دەنكە برنج و دەنكە شخارتە و سەرە بزمار، تەنانەت لەسەر باڵی مێشیش وێنەی كێشاوە. ئەو كارەی ئەو هونەرمەندە، هەر هەمووی بە دەست دەیكات، هەر ئەوەشە وایكردووە كە ناوبانگی پەیدا بكات و كارەكانی ببێتە جێگەی سەرنج و سەرسامی خەڵكەوە، ئەوەی سەیرە هەندێك لە وێنەكانی تەنیا بە میكرۆسكۆب دەتوانی وێنەكان ببینی و لە مانایان تێبگەی !
Top