ساڵی 2017 چ جۆرە سووراوێک دەبێتە مۆدێل؟
January 4, 2017
رەنگا و ڕەنگ
ڕاچێل برووک، ئارایشتکارێکی بەناوبانگی ئوسترالییە، لە ھەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) جۆری ئەو سووراوەی ئاشکرا کردووە، کە لە ساڵی 2017دا دەبێتە مۆدێل.
ئەم ئارایشتکارە ئوسترالییە ئاماژەی بەوە کردووە، بە گشتی لە ساڵی 2017دا سووراوی تۆخ دەبێتە مۆدێل، کە ئەمساڵیش کچانی ئەورووپا و ئەمەریکا، زیاتر سووراوی تۆخیان بەکار دەھێنا.
ڕاچێل برووک، بە یەکێک لە ئارایشتکارە بەناوبانگەکانی ئوسترالیا دەژمێردرێت، ئێستاش دانیشتووی شاری سیدنیی ئوسترالیایە، لە ئینستاگرامیشدا، زیاتر لە 39 ھەزار فۆڵۆوەرسی ھەیە.
باسنیوز
