هەندێ جار توێژەران و پسپۆرانی بواری رووەك و گژ و گیا، لە كاتی گەڕان و كاری خۆیان، بە رێكەوت شتێكی سەیر دەدۆزننەوە، تیمێكی ئوستڕاڵی لە بواری رووەك لە سەردانێكیان بۆ زنجیرە چیایەكانی ژاپۆن و چین، جۆرە گوڵێكیان دۆزییەوە، كە جێگەی تێڕامان و سەرنجە، ئەو گوڵە رەنگی سپییە، بەڵام كاتێك ئاوی بەردەكەوێ رەنگەكەی دەگۆڕێت و روون دەبێت، بە تایبەت كاتێك باران دەبارێت و دڵۆپە بارانی بەردەكەوێ، ئیدی ئەو گوڵە رەنگی خۆی دەگۆڕێت و رەگە سپییەكەی نامێنێت و بەرگێكی تازە دەپۆشێت، كە لە بەرگی پێشوو روونترە، ئەو گوڵە ناوی (دیپلایان گرای)یە، وەك تیمەكە باسی لێوە دەكەن، كە ئەوە بە گوڵە شەرمن ناسراوە و چونكە شەرم لە باران دەكات و كە بارانی بەركەوێ، رەنگ و شێوەی خۆی دەگۆِڕێت وەك چۆن مرۆڤ رەنگی دەگۆڕێت لەو كاتەی شەرم دەكات یان توڕە دەبێت.