زۆربەی جار كچان چاو لە خانمان دەكەن لە پۆشینی جل و بەرگ و لەبەر كردنی خشل و ئێكسسواری هەمە چەشن، هەندێكیش حەز بە شێوازی ئافرەتانی گەورە و خانمان دەكەن، تا ئەوانیش خۆیان لە جیهانی كچانەیان بچنە دەرەوە، وەك خانمێك خۆیان دەربخەن، هەر بۆیە لەلایەن پسپۆرانی جوانكاری و ئێكسسوارەوە، ئەو گرفتەیان چارەسەر كردووە، كە ئەوانیش دەزانن زۆربەی كچان حەز دەكەن ئەڵقەی هاوسەریان لە پەنجەیان ببینن، بەڵام تا ئەو رۆژە دێ دەبێ چاوەڕوان بن، كەچی پسپۆران ئەو دڵی كچانیان نەشكاندووە، بۆ ئەو مەبەستە چەندین ئەنگوستیلەی جۆراوجۆریان لە شێوەی ئەڵقەی هاوسەری بۆ كچان نەخشاندووە، تا كچانیش بەر لەوەی هاوسەریان هەبێ، با ئەنگوستیلەی شێوە ئەڵقەیان لە پەنجە بێت. ئەوانەی بەرچاوتان ئەنگوستیلەی دەستی كچانن، ئەوەندە بە جوانی دروست كراون، تەنانەت سەرەوەشیان بە نقێم و موورووی جۆراوجۆر رازاوەتەوە. هەندێكی دیكەشیان لاسایی نەخشی باڵندە و گیاندارانیان لەسەر دانراوە، تۆش وەك كچێكی شۆخ، بەپێی خواستی دڵی خۆت، ئەگەر دوو ئەنگوستیلە لە پەنجەت نەبوو، با یەكێك هەر هەبێت، چونكە پەنجەكانی دەستت دەرازێننەوە بە بریق و باقی ئەنگوستیلە.