چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی فڵچەکانی ماکیاژ

چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی فڵچەکانی ماکیاژ
فڵچەی ماکیاژ یەکێکە لە کەلوپەلە گرنگەکان کە خانمان بەکاریدەهێنن، بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت کە بەکارهێنانی بەشێوەیەکی هەڵە زیانی هەیە لەڕووی تەندروستیەوە.
چۆن لە زیانەکانی بەکارهێنانی فڵچەی ماکیاژ خۆت دەپارێزێت؟
1-هەوڵبدە فڵچەی گونجاو هەڵبژێرە، چونکە جۆرێکی زۆری ئەم فڵچانە لە بازاڕدا بوونی هەیە، ئاگاداربە لەوەی ئەو فڵچەی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی کرێم یان ڕەنگی چاو و سەر کوڵمەکان جیابکەیتەوە.
2-پاککردنەوەی فڵچەکان یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان، چونکە دواجار دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆب و گواستنەوەی بۆ سەر پێستی تۆ و دەبێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی زیپکە و پەڵە، هەر بۆیە دەکرێت هەفتانە بە شامپۆی تایبەتی بیشۆیت وەک شامپۆی منداڵ.
3-هەر وەک چۆن پاککردنەوە و شتنی فڵچەکان گرنگە، پێویستە وشککردنەوەشی بەشێوەیەکی زۆر باش لەیادنەکەیت، لەڕێگەی هەوای سروشتی یان هەوای ئامێرە گەرمەکانەوە.
4-هەڵگرتنی فڵچەکان لە شوێنی گونجاو و دانانی بەڕێگای ڕاست، بەدووربێت لە هەوای شێدار، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی میکرۆب و بەکتریا.


خەندان
Top