تاتۆی سەر لێو-یش پەیدابوو

تاتۆی سەر لێو-یش پەیدابوو
تاتۆ کردن یەکێکە لە دیاردە باوەکانی سەردەمی ئێستا بەتایبەتی لەنێو چینی گەنجاندا، چەندین جۆری جیاوازی هەیە باوترین و سەیرترین شێوازی تاتۆکان، تاتۆی ناو دەمە کە لەبەشی ناوەوەی لێوەکان دەکێشرێت.
ئەم شێوازە تاتۆیە زووتر دەڕووشێت و کاڵ دەبێتەوە وەک لە بەشەکانی تری لەش، ڕەنگە هەر بەهۆی ئەوەشەوە ئارەزوومەندانی تاتۆ خویان دابێتە کێشانی ئەم شێوازە تاتۆیە.
یەکێک لەو کەسانەی کە ئەم شێوازە تاتۆیەی بەکارهێناوە و وێنەکەی لە ئینستاگرام بڵاوبۆتەوە، کچە نمایشکاری بەناوبانگی جیهانی کەنداڵ جینەرە.
لەسەرەتای کێشانی ئەم شێوازە تاتۆیەدا، ئازارێکی زۆر دروستدەبێت و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت لە کاتێکدا تاتۆی ئاسای سێ هەفتە دەخایەنێت، بەڵام بەپێی قسەی ئەو کەسانەی ئەم جۆرە تاتۆیەیان کێشاوە "دوای چەند مانگێک لە کێشانی ئەو تاتۆیە، خوێنێکی زۆر لەهەمان جێگا دێت شێوەکەی دەشێوێت لەبەرئەوەی ئەو جێگایە زۆر نەرمە، خواردن و خواردنەوە بە بەردەوامی والە تاتۆکە دەکات پیس بێت و وەکو جاران نەمێنێتەوە.
سەرەڕای ئەوەی شارەزایان هۆشداری بڵاودەکەنەوە لەسەر زیانەکانی تاتۆ لەو شوێنەدا، بەڵام هێشتا هەوادارێکی زۆری هەیە.


خەندان
Top