کچێکی تەمەن 11 ساڵ .. کێشی 200 کیلۆیە
January 3, 2017
رەنگا و ڕەنگ
توێژینەوەیەکی زانستی نوێ باس لە مەترسییەکانی قەڵەوی دەکەن لە جیهاندا، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی خۆراکەوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ساڵی 2016 لە %44ی خەڵک لە جیهاندا بەدەست قەڵەوی و کەم خۆراکییەوە دەناڵێنن، ئەو ڕێژەیەش مەترسیدارە بەرەو زیادبوون دەڕوات،ڕێژەی منداڵانی قەڵەوی سەروو پێنج ساڵان زۆر زیاترە لە منداڵانی کەمخۆراک.
ئایا کچێکی منداڵی مەغریبی تەمەن 11 ساڵ بەهۆی زیادبوونی کێشیەوە بۆ 200 کیلۆ، هەر لەتەمەنی 4 ساڵیەوە بەرەو قەڵەوی ڕۆیشتووە و بێ ئەوەی هیچ کەسێک هۆشداری پێبدات و ئاگاداری بکاتەوە ئایا بەهۆی کێشیەوە تووشی بارێکی دەروونی ناخۆش دەبێتەوە، بەتایبەت پاش ئەوەی لە قوتابخانە دەردەکرێت لەلایەن بەڕێوبەرەکەوە بە بیانووی ئەوەی منداڵەکان دەترسن لە شێوەی و لەبەردەم منداڵەکاندا گاڵتەی پێدەکات، بەپێی قسەکانی ئایا مامۆستاکە ڕێگەی لێگرتووە و نەیهێشتووە بچێتە تەوالێت و بەردەوام قسەی ناخۆشی پێ وتووە.
جگە لەوەش ئەم کچە تەمەن 11 ساڵە نەیدەتوانی بە باشی بجوڵێت و یاری بکات و چالاکی ئەنجامبدات، بەپێی وتەکانی دایکی ئایا کێشەی پاککرنەوەشی هەبووە و بەهۆی قەڵەویەوە نەیتوانیوە گرنگی بە پاکوخاوێنی خۆشی بدات لەدوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی و کێشەی ئەم منداڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، پزیشکێکی بەناوبانگی تایبەت بە نەشتەرگەری بڕیاڕدەدات یارمەتی بدات لەڕێگەی ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنەوە دەینێرنە نەخۆشخانە و بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ ئەنجام بدرێت و هەوڵ بدرێت لەڕێگەی نەشتەرگەریەوە چارەسەری قەڵەویەکەی بکرێت، بەڵام هێشتا لە ژێر چاودێریدایە.
خەندان
