بۆ لابردنی خاڵە ڕەشەکانی دەموچاوئەم ئاوێتانە بە كاربهێنە
January 2, 2017
رەنگا و ڕەنگ
لابردنی خاڵە ڕەشەکان لەسەر پێستی ڕوخسار، کارێکی ئاسانە و تەنها کەمێک ماندووبوونی تۆی دەوێت لەماڵەوە پێویستە یەکێک لەم پێکهاتانە دروست بکەیت.
1-نیو لیمۆ لەگەل چەند دڵۆپێک هەنگوین تێکەڵ بکە، بیدە لەو ئاستانەی پێستی دەموچاوت کە خاڵی ڕەشی تێدا دروست بووە، بۆ ماوەی 5 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
2-سپێنەی هێلکە بهێنە و بیدە لە دەموچاوت، پاشان کلێنسێکی سپی بخەرە سەری بۆ ماوەی 10 خولەک تا تەواو وشک دەبێتەوە، دواتر لێیبکەرەوە و با ئاو بیشۆ.
3-کەمێک هەویری ددان و خوێ ئامادە بکە، پاشان بە فڵچەی ددان بیدە لەو ئاستەی ئەو خاڵە ڕەشانەی تێدا دروست بووە، دواتر بە ئاو بیشۆ، لەدوای ئەم کارە فڵچەکەت بە ئاوی گەرم بشۆ تا ئامادەبێت بۆ جاری داهاتوو.
خەندان
