لەم وەرزەی سەرما و سۆڵەدا، دەبێ ماڵەكەت گەرم و گوڕ بێـت، ئەگەر ماڵەكەت تا چەند جوان و نەخشین بێ، بەڵام كە سارد و سوڕ بوو، جوانیشی لە دەست دەدات. تۆش وەك خانمێكی دەست رەنگین دیكۆری ماڵەكەت هەردەم بە پاكی رابگرە و بپارێزە، بە چەندین رێگە دەتوانی ماڵەكەت گەرم بكەیتەوە، ئەوەتا جاران بە سۆپای دار بوو، ئێستاش بە سۆپای نەوتی و سپلیتە، بەڵام كێتان بیرتان لە ئاگردان كردۆتەوە، ئاگردان هەم سیمایەكی كوردەواری هەیە، هەمیش دیمەنی دیكۆری ماڵەكەت جوانتر دەكات، ئەوانەی دەیانەوێ ئاگردانێك لە ماڵەكەیاندا هەبێ، رێگەی دروست كردنی ئاسانە، تەنیا كورەیەكی بچووكی دەوێ، لەگەڵ توونیلێك بۆ سەرەوە، ئەوانەی ئاگردانیان بینیوە دەزانن چەندنە هەستێكی خۆشت پێدەبەخشێ كاتێك لە دیاری دادەنیشی، كە بۆنی خەلووز و داری سووتاوی ناو ئاگردانەكە، مەست و حەیرانت دەكەن، هەروەها لە جوانیشدا ژوورەكەت جوان و رازاوە دەكاتەوە، بە تایبەت ئەگەر لە ژووری میوان دابنرێ.