دەگوترێ رێژەی تەمەنی مرۆڤی ئێستا نێوان (60 تا 90) ساڵییە، ئەوەش قسەی زۆربەی پسپۆرانی بیولۆژی و سایكۆلۆژی جیهانە، كە تەمەنی مرۆڤ ئەوەندە نییە، بەڵام ئەوانەی لە دایك بووی نۆسەدەكانن، هەندە نین، لەناو كوردیش كەم كەس هەن لەو تەمەنە بن، تا ئێستا لە جیهان ئەوەی ناسراون تەنیا (4) ئافرەتن، كە سە ساڵانی نۆسەدەكان لە دایك بوون و تا ئێستاش ماون، ئەو ئافرەتانەن ئەوانەن : گەورەترینی جیهان ئافرەتێكی ژاپۆنییە كە ناوی (میساو اوكاوە) لە مانگی (3)ی 1898 لەدایك بووە، لە پلەی دووەمیش ئەمریكی بە ناوی (گیترۆد ویڤەر)ە كە لە مانگی تەمووزی ساڵی 1898 لە دایك بووە، لە پلەی سێیەمیش خانمێكی ئەمریكییە كە ناوی (جیرالیان تالی)یە و ئەوەیان لە دایك بووی مانكی ئایاری 1898ە، ئەوەی كۆتاییش ئافرەتێكی ئیتاڵییە بە ناوی (ئیما مۆرانۆ) كە لە مانگی (11)ی 1899 لە دایك بووە و تا ئێستاش هەر چواریان ماون.