شێوازە پرچی لوول

شێوازە پرچی لوول
زۆربەی خانمان و كچان، خولیا پرچێكی جوانن، وەك ئاوریشم بەسەر شانیان بێتە خوارەوە، لە نەرمیشدا وەك لۆكە نەرم بێت، وەك گولە سنۆبەر بۆن خۆش و عەتردار بێ، هەمیشە دەگوترێ، جوانی ئافرەت لە چاوێكی گەش و قژێكی ئاڵە، هەر ئەوەشە وای كردووە كە كچانی كوردستان ئەوەندە گرنگی بە سەر و پرچیان بدەن، لەگەڵ تازەترین مۆدەدا، پرچیان هاوشێوەی مۆدە تازەكانی جیهان بكەنەوە و بە نازەوە پرچیان خزمەت بكەن، ئیدی دەتوانن پرچیان لەسەر ئەو شێوازەی پڕ بە دڵیانە خاوی بكەن، لە سەرەتای هەر ساڵێك كۆمەڵێك شێوازە پرچی تازە دەردەكەون، وەك سەرەتای مۆدە بۆ ئەو ساڵە، لە كاتێكدا كچان زیاتر بە مۆدی پێشوو هۆگر بوونە، بەپێی بیر و رای پسپۆرانی پرچ، وادیارە پرچی لوولیان كردۆتەوە ئامانج، ببێتە لوتكەی مۆدی تەسریحە پرچ، لە كاتێكدا پرچی هەموو كچان لوول نییە، كەچی دەتوانن ئەوەی خواستی لوول بێت، بە ئامێری لوولەی پرچ، پرچی جوان لوولە بكات و لە نێو هاوڕێكانیدا سەرنج راكێش و جوانتر بێت.
Top