گەورەترین پێی لە جیهان

گەورەترین پێی لە جیهان
چی دەكەی ئەگەر پێیەكانت ئەوەندە گەورە بن و بچیتە بازاڕ پێڵاو بكڕی و پێت بڵێن پێڵاو بۆت نییە، ئەوكاتە دەبێ بچیتە كۆمپانیایەكی پێڵاو و داوای پێڵاوێكی تایبەت بە پێوانەی پێت بكەی، ئەوەیە چیرۆكی ئەو گەنجە بەریتانییە كە پێی ئەوەندە گەورەیە هیچ پێڵاوێك بۆی نابێت، ئەو كەسە ناوی (كارل گریفیت)ە و تەمەن (22) ساڵە، پێوانەی پێی ئەو گەنجە (38) سەنتیمەترە، واتە (21) بەپێوانەی بەریتانی، ئەو گەنجە یاریزانی یاری رەگبییە و پێڵاوەكانی ئێستای كۆن بووە، ئیدی بچێتە كۆمپانیا و پێوانەی پێی بكەن و پاشان پێڵاوێكی بۆ دروست بكەن، وەك خۆی دەڵێ: ئەو كارە بێزاری كردووم و خەڵێكیش بە چاوێكی سەیر تەماشای پێیەكانم دەكەن، ئەمەش بێزارم دەكات و بۆیە خۆزگەم پێیەكانم وەك پێی خەڵك ئاسایی دەبوون و تا بە ئاسانی چ پێڵاوێكم بە دڵ بوایە لە پێیم بكردایە و بەبێ ئەوەی سەردانی كارگەی پێڵاو دروست كردن بكەم.
Top