کوڵمەکانت بەرزبکەرەوە پێش بەکارهێنانی ماکیاژ

کوڵمەکانت بەرزبکەرەوە پێش بەکارهێنانی ماکیاژ
ڕەنگە هەندێک کات پێش بەکارهێنانی ماکیاژ پێویستمان بە هەندێک هەنگاوی تر بێت بۆ ئەوەی جوانتر و شیکتر ماکیاژەکەمان دەربکەوێت، بەتایبەت کاتێک دەچینە بۆنە و ئاهەنگەکان، چونکە پێدەچێت بەتەنها کرێم و قەڵەمی چاو و ماسکاراو سەر ڕوومەت بەتەواوی بەو شێوەیە دەرمان نەخات کەخۆمان مەبەستمانە.
بۆ ئەوەی سەر کوڵمەکان بەرز دەبکەوێت و جوان سەرنجراکێش بێت کاتێک ماکیاژ دەکەیت، پێشتر ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە:
پێش هەموو شتێک کرێمی تایبەت بە پاککردنەوەی پێست هەیە بیدە لە تەواوی دەموچاوت و مەساجی پێبکە بە دەستەکانت، بۆ ئەوەی تەواو هەموو بەشەکان خاوێن بێتەوە.
پاش 5 خولەک بە ئاوی سارد تەواوی دەموچاوت بشۆ و هەنگاوی دووەم دەستپێبکە.
تەواوی لەپی دەست بخەرە سەر کوڵمەکانت و هەوڵبدە پێبکەنە و چەند جارێک دووبارەی بکەرەوە وەک وێنەکە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەی کوڵمەکانت و بەرزبوونەوە و دەرکەوتنی بەشێوەیەکی سەرنجراکێش.


خەندان
Top